هەلی کار لە سەندیکای پزیشکانەوە

 

بۆ پزیشکانی پلەبەند، شارەزای گشتی، نیشتەجێی دێرین و شارەزای لق
 
هۆبەی فێرکردنی پیشەیی سەندیکای پزیشکانی کوردستان ئاگاداری پزیشکانی پلەبەند، شارەزای گشتی، نیشتەجێی دێرین و شارەزای لق دەکاتەوە ، ئەوانەی ئارەزووی کارکردنیان هەیە وەک ئەندامی لیژنەی بە دواداچونی لقەکانی سەندیکای پزیشکان لەسەرجەم شار و ئیدارە سەربەخۆکانی کوردستان.

 مەرجەکان :

  • ئەندامانی ئەم لیژنانە دەبێت پزیشک بن و خزمەتی نیشتەجێی خولاوویان تەواو کردبێت
  • نابێت لەو ماوەیەدا هیچ کۆمپانیایەکی دەرمان و پێداویستی پزیشکی کار بکات
  • نابێت لە هیچ نەخۆشخانە و سەنتەر و کۆمەڵگاو نۆڕینگەیەکی تایبەت کار بکات یان خاوەندارێتی بکات
  • دەبێت خاوەنی خوورەوشتی بەرزی پزیشکی بێت و هیچ سکاڵایەکی لەسەر نەبێت
  • دانیشتووی ئەو شارە یان ئەو یەکە سەربەخۆیە بێت کە کاری لیژنەکانی تێدا دەبێت