هەلی کار لە سەندیکای پزیشکانەوە
بۆ پزیشکانی پلەبەند، شارەزای گشتی، نیشتەجێی دێرین و شارەزای لق
هۆبەی فێرکردنی پیشەیی سەندیکای پزیشکانی کوردستان ئاگاداری پزیشکانی پلەبەند، شارەزای گشتی، نیشتەجێی دێرین و شارەزای لق دەکاتەوە ، ئەوانەی ئارەزووی کارکردنیان هەیە وەک ئەندامی لیژنەی بە دواداچونی لقەکانی سەندیکای پزیشکان لەسەرجەم شار و ئیدارە سەربەخۆکانی کوردستان.
مەرجەکان :
ئەندامانی ئەم لیژنانە دەبێت پزیشک بن و خزمەتی نیشتەجێی خولاوویان تەواو کردبێت
نابێت لەو ماوەیەدا هیچ کۆمپانیایەکی دەرمان و پێداویستی پزیشکی کار بکات
نابێت لە هیچ نەخۆشخانە و سەنتەر و کۆمەڵگاو نۆڕینگەیەکی تایبەت کار بکات یان خاوەندارێتی بکات
دەبێت خاوەنی خوورەوشتی بەرزی پزیشکی بێت و هیچ سکاڵایەکی لەسەر نەبێت
دانیشتووی ئەو شارە یان ئەو یەکە سەربەخۆیە بێت کە کاری لیژنەکانی تێدا دەبێت